Skip to main content

عێراق: یاسا سەركوتكارەكان پاشەكشە بە مافەكان دەكەن

ئازادییەكان لەژێر هەڕەشەدان، لەسێدارەدان زیاتر دەبێت

ئافرەتێك کە وەکو چالاکوانێك لافیتەیەکى هەڵگرتووە لەدژى هاوسەرگیریى کچانى منداڵ، لە مەیدانى تەحریر، لە ناوەڕاستى بەغدا، 28ى حوزەیران، 2024. © 2024 ئەحمەد ئەلروبەیعى/ ئەى ئێف پى لەڕێى گیتى ئیمەیجسەوە

(بەیروت) – لە ڕاپۆرتى جیهان بۆ ساڵى 2025دا، هیومان ڕایتس وۆچ ئەمڕۆ ڕایگەیاند لەتەواوى ساڵى 2024دا حكومەتى عێراق پاڵەپەستۆى زیاترى خستەسەر مافەكان بە تێپەڕاندن و هەوڵدان بۆ تێپەڕاندنى یاساى زۆر توند كە ئازادییەكانى سنوورداركردووە.

ڕاپۆرتى جیهان بۆ 2025، زنجیرەى 34ەمین، کە لە 546 لاپەڕە پێکهاتووە، هیومان ڕایتس وۆچ هەڵسەنگاندنى كردووە بۆ مامەڵەى مافەكانى مرۆڤ لە زیاتر لە 100 وڵاتى جیهان. لە وتارى پێشەكیدا، تیرانا حەسەن، بەڕێوەبەرى جێبەجێكار ڕایگەیاندووە کە حکومەتەکان خۆپیشاندانیان سەرکوتکردووە و بەناحەق نەیارە سیاسییەکان و چاڵاکوانان و ڕۆژنامەنووسانییان دەستگیر و زیندانی کردووە. هێزە چەکدارەکان و هێزەکانی سەربە حکومەت بە نایاسایی خەڵکی مەدەنییان کووشتووە، خەڵکێکی زۆریان لە مەڵەکانی خۆیان وەدەرناوە و ڕێگرییان کردووە لە دەستگەیشتن بە یارمەتییە مرۆییەکان. لە بەشێکی زۆری ئەو 70 هەلبژاردنە ناوخۆییانەی لە ساڵی 2024 ئەنجامدراوە، سەرکردە تاکڕەوەکان بەهۆی پەیام و سیاسەتە جیاکارییەکانیان توانیویانە زەمینەسازی بۆ دەسەڵاتەکانیان بکەن.

سارا سەنبار، توێژەرى عێراق لە هیومان ڕایتس وۆچ ڕایگەیاند: "عێراق دەرفەتێكى هەیە كە بەشێوەیەكى دامەزراوەیى چاكسازیى بكات كە ببێتە هۆى زیاتر كردنى مافە بنەڕەتییەكان و یارمەتیدەربێت بۆئەوەى تاڕاددەیەك سەقامگیرى وڵاتەكە ڕابگرێت." هەروەها دەڵێت: "لەجیاتى ئەوە، سەرنجیان لەسەر دەركردنى ئەو یاسانەیە كە ئازادییەكان لە عێراق زەوتدەکەن، لەسێدارەدان زیاتر كراوە، و ڕاى جیاواز سەركوت دەكەن."

  • پەرلەمانى عێراق گفتوگۆى لەسەر هەموارێكى یاساى بارى كەسێتى كرد كە ڕێگە دەدات بە دامەزراوە ئاینییەكانى عێراق، نەك دامەزراوە یاساییەكانى دەوڵەت، ئیدارەى پرسەكانى هاوسەرگیرى و میرات بكەن لەسەر حسابى مافە بنەڕەتییەكان. ئەگەر تێپەڕێندرێت، هەموارەكە كاریگەرى وێرانكەرى دەبێت لەسەر ئەو مافانەى ژنان و ئافرەتان كە بەپێى یاسا نێودەوڵەتییەكان مسۆگەرکراون و ڕێگە دەدرێت بە هاوسەرگیرى كچانى بچووكى تەمەن ٩ ساڵ، ئەمەش بنەماكانى یەكسانیى بەپێى یاساى عێراقیى دەخاتە مەترسییەوە، هەروەها ئافرەت مافى میرات و جیابوونەوەى پارێزراو نابێت.
  • لە 27ى نیساندا، پەرلەمان ڕەشنووسێكى یاساى ڕووبەڕووبوونەوەى لەشفرۆشى تێپەڕاند، كە سزاى پەیوەندیى هاوڕەگەز لەنێوان 10 بۆ 15 ساڵ زیندانیى دیاریكردووە. هەروەها هەموارەكە ماوەى زیندانیى 1 بۆ 3 ساڵى دیاریكردووە بۆ ئەو كەسانەى كە گۆڕانكاریى پزیشكیى لە ڕەگەزی خۆیاندا دەكەن بۆ "لاساییكردنەوەى ژنان." یاساكە سزاى تاوەكو 7 ساڵ زیندانیى و سزاى دارایى تاوەكو 15 ملیۆن دینار (كە نزیكەى 11,450 دۆلارى ئەمریكییە) دیاریكردووە بۆ "بانگەشەكردن بۆ هاوڕەگەزخوازیی،" كە پێناسەكەى بەتەواوى نەكراوە.  
  • دەسەڵاتدارانى عێراق بەشێوەیەكى زۆر ئاشكرا ڕاددە و خێرایى لەسێدارەدانیى نایاساییان لە 2024دا زیادكردووە، بەبێ ئاگاداركردنەوەى پێشوەختەى پارێزەران یان ئەندامانى خێزان و سەرەڕاى تۆمەتى متمانەپێكراوى ئەشكەنجەدان و پێشێلكردنى مافى دادگایى دادوەرانە.
  • داخستنى تیمى لێكۆڵینەوەى سەربە نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ هاندانیى لێپرسینەوە لە تاوانەكانى ئەنجامدراو لەلایەن داعش (یونیتاد) لە مانگى ئەیلولدا، بووەهۆى ئەوەى كە قوربانییەكان هەست بە نادڵنیایى بكەن لەبارەى داهاتووى لێپرسینەوە لە داعش لە عێراق. ئەو پرسانەى هەڵواسراوین بریتین لەوەى كە ئایا ئەو بەڵگانەى لەلایەن یونیتادەوە كۆكراونەتەوە دەپارێزرێن، هەروەها پێویستیى هەڵدانەوەى گۆڕە بەكۆمەڵەكان، بەخشینى دەرفەت بە گەڕانەوەى ئاوارەكان، هەروەها قەرەبووكردنەوەى ئەو ماڵ و بازرگانییانەى كە لەماوەى جەنگدا خاپووربوون.

پێویستە دەسەڵاتدارانى عێراق پێشنیازى هەمواركراوى یاساى بارى كەسێتیى ڕەتبكەنەوە، یاساى دژ بە هاوڕەگەزخوازان هەڵوەشێننەوە، هەروەها لەسدارەدانەكان دوابخەن بۆئەوەى سزاى لەسێدارەدان هەڵوەشێننەوە. 

Your tax deductible gift can help stop human rights violations and save lives around the world.

Region / Country
OSZAR »